مالیكی و جبووری ده‌بنه جێگری سه‌رۆك كۆمار
به گوێره‌ی ده‌ستوور سه‌رۆك كۆمار جێگری ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28/3/2019، هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كرد، نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری عێراق وه‌رده‌گرێت. له هه‌مان كاتدا بڕیارێكی "نیمچه كۆتایی" هه‌یه، كه سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی خوولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێت".
له‌م باره‌یه‌وه عالیه نوسه‌یف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتوویه‌تی: "له ده‌ستووردا هاتووه سه‌رۆك كۆمار جێگری بۆ دابنرێت، ئه‌و بابه‌ته دواكه‌وتووه هه‌ر چه‌نده زیاتر له سێ مانگه كوتله سیاسییه‌كان رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه، كه نووری مالیكی، بكرێته جیگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له رێككه‌وتنه سیاسییه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقدا، پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆك كۆمار بۆ پێكهاته‌ی سوننه یه‌كلا بووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده خۆیان له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سێك رێكنه‌كه‌وتوون. به‌ڵام ئێستا زانیاری هه‌یه، كه تا رادده‌یه‌ك پۆسته‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌لیم جبووری، یه‌كلایی بووه‌ته‌وه".