كوردستان 24 كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات
ناوه‌ڕۆكی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان بخوێنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان ئاماده بن، كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه، 30ی ئادار/ مارسی 2019 ئه‌نجام بدرێت.
به گوێره‌ی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه بێت، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ "پێشنیازی یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان" ده‌كرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ به واژۆی 68 په‌رله‌مانتار، پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه كارا بكرێته‌وه.
ئه‌و 68 په‌رله‌مانتاره پێشنیازی پڕۆژه‌یاسایه‌كیان خستووه‌ته به‌رده‌ستی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كارا بكرێته‌وه و شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه و بخرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "وه‌ك فراكسیۆنی پارتی، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی دیكه پێشنیازی كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كراوه و 68 په‌رله‌مانتار واژۆیان له‌سه‌ر كردووه".

ئ. م