برونای یاسای "به‌ردبارانكردن تا مردن" به‌رامبه‌ر به "زیناكاران" جێبه‌جێ ده‌كات
یاساكه دژی "هاوڕه‌گه‌زبازان"ـه و له‌مه‌ولا ده‌ستی "دز"یش ده‌بڕن

K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن به‌لقیه، سوڵتانی برونای، یاسایه‌كی نوێی په‌سه‌ند كرد و له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، به گوێره‌ی یاساكه‌ش هه‌ر كه‌سێك "زینا"، یاخود "هاوره‌گه‌زبازی" بكات "به‌ردباران" ده‌كرێت، له‌مه‌ولاش ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه ده‌بڕن، كه "دزی ده‌كه‌ن".
بڕیاره ئه‌و یاسا نوێیه، له رۆژی 3ی نیسان بكه‌وێته واری جێبه‌جێكردن و به گوێره‌ی یاساكه‌ش، "زیناكار و هاوڕه‌گه‌زبازان"، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك "موسڵمان"، تا مردن به‌ردباران ده‌كرێن، هه‌ر به گوێره‌ی یاساكه، له‌مه‌ودوا ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه ده‌بڕن، كه دزی ده‌كه‌ن.
ئه‌و میرنشینه بچووكه‌ی كیشوه‌ری ئاسیا، كه نزیكه‌ی 67%ی دانیشتووانه‌كه‌ی موسڵمانه، له ساڵی 2014ه‌وه، زۆربه‌ی یاساكانی له "شه‌ریعه‌تی ئیسلامییه‌وه" وه‌رگرتووه و جێبه‌جێیان ده‌كات.
ئه‌و بڕیاره‌ی برونای، نیگه‌رانی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و برونای ده‌كات، به پلانه‌كه‌یاندا بچنه‌وه، په‌یامێكیشی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و یاسا نوێیه، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
میرنشینی برونای، خاكه‌كه دوو به‌شه و به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نییه، ده‌كه‌وێته باكووری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی مالیزیا، كه مالیزیاش له دوو به‌ش پێكهاتووه.
حه‌سه‌ن به‌لقیه موعیزه‌ددین وه‌عده‌ڵڵا، 29ه‌مین سوڵتانی برونایه و به ده‌وڵه‌مه‌ندترین جیهان داده‌نرێت.
برونای، وه‌ك له نه‌خشه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، خاكه‌كه‌ی دووبه‌شه.
مالیزیا، به هه‌مان شێوه‌ی برونای خاكه‌كه‌ی دوو به‌شه
سه‌رچاوه: ئیندیپێندێنت - RT
ئ. م