پارێزه‌رێك یاساكانی سوید دەكاتەوە كوردی
په‌نابه‌ران سوودی لێوه‌رده‌گرن
K24 - ستۆكھۆڵم
یه‌كێك له كێشه‌كانی مرۆڤ، نه‌زانینی یاسای وڵاتانه به گوێره‌ی یاساش له‌به‌رده‌م دادگا بۆ هه‌ر هه‌ڵه و تاوانێك كه‌سێك ئه‌نجامی بدات، دادوه‌ر گوێ به‌وه نادات كه ئه‌و كه‌سه شاره‌زای یاسا نییه له سوید. پارێزه‌رێكی كورد خۆبه‌خشانه و له‌پێناو شاره‌زاكردنی كوردستانیان، یاساكانی سویدی كردووەته كوردی و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كرێت و سوود له رێنماییه‌كانی وه‌رده‌گیرێت.
له رێگەی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆوه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌رده‌وامیدان به پڕۆژه‌كه‌ی، بۆ پێدانی زانیاری و شاره‌زاكردنی كوردستانیان له یاساگه‌لی په‌یوه‌ندیدار به خۆیان، ئاریه‌ل سەعدون، یه‌كه‌م پارێزه‌ره له سوید، به‌بێ به‌رامبه‌ر یاساكانی ئه‌و وڵاته‌ی وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
كه‌سانێكی زۆر ئه‌و خزمه‌تگوزارییانەیان به‌لاوه گرنگه و نه‌ك ته‌نھا سوودی بۆ هه‌موو ئه‌وكاسانه هه‌یه كه شاره‌زاییان له یاساكانی سوید نییه و زمانیش بەو جۆرە فێر نەبوونە كە كاره‌كانی خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن و دانیشتووی سویدن، به‌ڵكو له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و ته‌نانه‌ت له كوردستانیشه‌وه په‌یوه‌ندی به ئاریه‌له‌وه ده‌كه‌ن و زانیاری له‌سه‌ر یاساكانی سوید وه‌رده‌گرن.
ئاریەل سەعدون، خه‌ڵكی باشووری كوردستانه و ته‌مه‌نی 26 ساڵه له سوید بڕوانامەی یاسای وەرگرتووە، یه‌كه‌مین پڕۆژه‌ی خزمه‌تكردنه به كوردستانیان به‌بێ به‌رامبه‌ر هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی پێش ئه‌نجامدانی هه‌ركارێك شاره‌زاییان هه‌بێ. بڕیاریشە ئه‌و پارێزەرە كوردە له داهاتوودا پڕۆژه‌كه‌ی به نووسراویش بڵاو بكاته‌وه.
ھ.م