په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه: سبه‌ی له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی سنووره‌كه‌مان پشووه
پێشبینی بارانی به‌خوڕ و هه‌ستانی لافاو ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، له ئاگادارییه‌كدا، سەرجەم بەڕێوەبەری باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنووره‌كه ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی پێشبینی شەپۆلێکی بەهێزی باران بارینەوە لەلایەن کەشناسی هەرێم، کە سنورەکە دەگرێتەوە، بڕیاریاندا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه پشوو بێت.
له ئاگادارینامه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، هاتووه: "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی گیانی قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست، بڕیارماندا سبەی یەک شەممە، 2019/3/31 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکرێتە پشوو".
به گوێره‌ی ئاگادارینامه‌كه، هه‌رچی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەراتییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجەی شەهیده، دەوام ئاساییە و پشوو نییە.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش، هه‌ر به‌هۆی پێشبینیكردنی بارانبارینی به‌خوڕ و ئه‌گه‌ری هه‌ستانی لافاو، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی كردووه‌ته‌وه پشوو، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی سه‌رپشك كرد.
ئ. م