باری نائاسایی له پارێزگای سنه راگه‌یه‌ندرا
سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی
K24- هه‌ولێر:
ئەمڕۆ یەكشەممە، بە ھۆی ئەگەری ھاتنی لافاو، باری نائاسایی لە پارێزگای سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان راگەیاندرا و سه‌رجه‌م لایەنە پەیوەندیدارەكانى ئه‌و پارێزگایه خراونەتە حاڵه‌تی ئامادەباشییەوە.
حیشمەتوڵا سەیدی، سەرۆك شارەوانی سنە رایگەیاند، بۆ رێگریكردن لە رووداوی نەخوازراو، لە ھەندێك شوێنی شار و لە بناری كێوی ئاویەر ھاتووچۆی ئوتومبیل قەدەغە كراوە.
ھاوكات وه‌ك ئاماژه‌ی پێ دا، چه‌ند كه‌مپێكیان بۆ ئه‌و خێزانانه ئاماده كردووه، كه پێشبینی ده‌كرێت به هۆی لافاو زیانیان پێ بگات.
شەپۆلێكی دیكەی باران بارین رووی لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان كردووه، پێشبینیش ده‌كرێت، تا كۆتایی ئه‌م ھەفتەیه بەردەوام بێ.
H.B