بە ھۆی مەترسیی لافاو دانیشتووانی قادركەرەم ماڵەكانیان جێ ھێشت

خەڵكی ماڵەكانیان جێ ھێشتووە

K24 - گەرمیان

بە ھۆی شەپۆلی بەھێزی بارانبارین و مەترسیی لافاو، شەوی رابردوو زۆربەی دانیشتووانی ناحیەی قادركەرەم لە دەڤەری گەرمیان، ماڵەكانیان جێ ھێشت.

ھەرێم جاف، پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "بە ھۆی ئەو شەپۆلە بەھێزەی بارانبارین، كە شەوی رابردوو دەڤەری گەرمیانی گرتەوە، زۆربەی دانیشتووانی ناحیەی قادرکەرەم لە ترسی لافاو، ماڵەكانیان جێ ھێشت و چوونەتە ناو "مەرقەدەکە"وە، چونکە ئاوی چەمی رۆخانە بە شێوەی مەترسیدار هاتووە و لە پارکی قادركەرەم نزیك بووه‌ته‌وه‌ و ئاوەکەش بەردەوام زیاد دەکات".

شەوی رابردوو شەپۆلی بارانبارین لە دەڤەری گەرمیان و چەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگای سلێمانی چالاكتر بووە، بەو ھۆیەشەوە لە چەند شوێنێك ئاستی ئاو بەرزبووەتەوە و مەترسی دروست كردووە.

ھ.م