سكرتێری ناتۆ بۆ كوردستان24 : داعش خه‌ریكه‌ خۆی رێكده‌خاته‌وه‌

"له‌ پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی عیراق به‌رده‌وام ده‌بین"

K24 - هه‌ولێر:

سكرتێری گشتی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی بارزان حه‌سه‌ن، په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ برۆكسێل گووتی: "هه‌رچه‌نده‌ داعش هیچ رووبه‌رێكی خاكی به‌ ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌، به‌ڵام خه‌ریكه‌ خۆی رێكده‌خاته‌وه‌".

سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چەکدارانی داعش ئیستا هیچ رووبەرێکیان لەژێر دەستدا نەماوە و دووپاتیشی کردەوە کە ناتۆ لە پاڵپشتیکردنی هاوپەیمانەکانیان بەردەوام دەبێت.

یەنس شتۆڵتنبێرگ، سكرتیری گشتی ناتۆ گووتی: "هێشتا شه‌ڕی تیرۆر و داعش كۆتایی نه‌هاتووه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌ پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بین".

قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی ناتۆ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی پێشوو هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به‌ پاڵپشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، دوامۆڵگه‌ی رێكخراوی داعشی له‌ سووریا كۆنترۆڵ كرد و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش راگه‌یه‌نرا.