له‌ به‌رلین یادی لە سێدارەدانی قازی محەمەد كرایه‌وه‌

گفتوگۆ كرا لەبارەی دژایەتی وڵاتان بۆ كۆماری كوردستان

K24 - بەرلین

یادی 72 ساڵەی لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد، سەرۆک کۆماری کوردستان، لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا بە ئەنجامدانی چەندین چالاكی کرایەوە، لە رێوڕەسمەکەدا چەند سیمینارێک لەبارەی كۆماری كوردستان و ھۆكارەكانی دژایەتیكردنی كۆماری كوردستان لە لایەن وڵاتە زلھێزەكانەوە پێشکەش کران.

یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان، خەونی سەدان ساڵەی کوردی بەدیھێناو کۆماری کوردستانی دامەزراند، بەڵام لە گەلەکۆمییەکی نێونەتەوەییدا لە لایەن حکوومەتی ئەوکاتی ئێران ئەو کۆمارەی کوردان لەناوبرا و پێشەوا قازی محەمەدی سەرۆک کۆمار و ھاوڕێکانی لە سێدارەدران. ئەو کۆستەی کوردان لەوکاتەوە تاکو ئێستا بە بیردەھێنرێتەوە.