بڕی باران له رانیه ژماره‌ی پێوانه‌یی 78 ساڵی رابردووی شكاند
ئاو گه‌یشته‌وه خانووی قهیاغهوانهكان
K24 – رانیه:
له ده‌ربه‌ندی رانییه، بۆ یه‌كه‌مجار له 78 ساڵی رابردوودا، بڕی باران بارین گه‌یشته 1414ملم و ئاو گه‌یشته‌وه خانووی قهیاغهوانهكان و له 1988ه‌وه بۆ یه‌كه‌مجاره ئاو ده‌گاته ئه‌و شوێنه.
لە بەدواداچوونی کوردستان24 و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌شناسی، لە ساڵی 1941وە تاکو ساڵی 2018 زۆرترین ڕێژەی باران بارین ساڵی 1957 تۆمار کراوە کە 1240 ملم بووە، ئەم ساڵ کە هێشتا سەرەتای وەرزی بەهاره 1414 ملم باران له ناوچه‌كه باریووە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئەوەش ڕیکۆردێکی نوێیە لە 78 ساڵی رابردوو لە رانیە تۆمار بکرێت.
له به‌نداوی دوكانیش ئاستی ئاو ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه و بۆ یه‌كه‌مجاره له دوای ساڵی 1988ه‌وه ئاوی گلدراوه‌ی به‌نداوه‌كه بگاته ئاستی پڕبوون.



