ئۆتۆمۆبێلێكی بارهه‌ڵگری توركی له ئاكرێ وه‌رگه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا
خێرایی لێخوڕین و خراپی كه‌ش و هه‌وا هۆكاری رووداوه‌كه بوون

K24- ئاكرێ:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له رووداوێكی هاتوچۆدا لە سێڕیانی گوندی "نوھاڤان"ی نزیك سه‌نته‌ری قه‌زای ئاكرێ له سه‌ر جۆتسایدی گشتی ئاكرێ - هه‌ریر، ئۆتۆمۆبێلێكی بارهه‌ڵگری توركی وه‌رگه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، رێكه‌وت زوهێر، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی ئاكرێ به كوردستان 24ی راگه‌یاند، رووداوه‌كه كاتێك روویداوه، كه ئۆتۆمۆبێله‌كه بۆ گه‌یاندنی باره‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ولێر له رێگه‌دا بوو و به‌هۆی خێرایی لێخوڕین و خراپی كه‌ش و هه‌وا، كه ئه‌و كات بارانێكی به‌لێزمه ده‌باری، تووشی وه‌رگه‌ڕان بووه، له ئه‌نجامدا شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی ئاكرێ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای رووداوه‌كه ته‌رمی شۆفێره توركه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه.
H.B
