سه‌رۆك بارزانی گه‌یشته‌ ئه‌رده‌ن

به‌شداری له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی تایبه‌ت به‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به‌ یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته‌ عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن.

سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی شا عه‌بدوڵڵا، پادشای ئه‌رده‌نه‌ و به‌شداری له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی تایبه‌ت به‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا ده‌كات.

سه‌رۆك بارزانی و شاندی یاوه‌ری، له‌لایه‌ن شازاده‌ فه‌یسه‌ڵ بن حوسه‌ین پێشوازی لێكراوه‌.

كۆڕبه‌نده‌كه‌ 17ه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابوورییه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ و ده‌یه‌مین كۆڕبه‌نده‌ له‌سه‌ر ئاستی ئوردن و زیاتر له‌ هه‌زار سه‌ركرده‌ی وڵاتان و كه‌سایه‌تی و خاوه‌ن پێگه‌ی ئابووری له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌شداری له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌كه‌ن.

سه‌رۆك بارزانی بۆ جاری دووه‌مه‌ به‌شداری له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌ ده‌كات و پێشتریش له‌ ساڵی 2017دا، به‌شداری كردووه‌، كه‌ له‌ ده‌ریای مردوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

ئ. م 

Fly Erbil Advertisment