سه‌رۆك بارزانی گه‌یشته ئه‌رده‌ن
به‌شداری له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی شا عه‌بدوڵڵا، پادشای ئه‌رده‌نه و به‌شداری له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا ده‌كات.
سه‌رۆك بارزانی و شاندی یاوه‌ری، له‌لایه‌ن شازاده فه‌یسه‌ڵ بن حوسه‌ین پێشوازی لێكراوه.
كۆڕبه‌نده‌كه 17همین كۆڕبه‌ندی ئابوورییه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و ده‌یه‌مین كۆڕبه‌نده له‌سه‌ر ئاستی ئوردن و زیاتر له هه‌زار سه‌ركرده‌ی وڵاتان و كه‌سایه‌تی و خاوه‌ن پێگه‌ی ئابووری له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌شداری له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی بۆ جاری دووه‌مه به‌شداری له كۆڕبه‌نده‌كه ده‌كات و پێشتریش له ساڵی 2017دا، به‌شداری كردووه، كه له ده‌ریای مردوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م