داعش جارێكی دیكه ده‌بێته‌وه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان
زیاترلە 20 گوندی سنووری قەرەتەپە و گوڵاڵە چۆڵكراون
K24 - گه‌رمیان:
سەرەڕای ئەوەی حکوومەتی عیراق زۆرترین ھێزی ئەمنی وچەکداری حەشدی شەعبی لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەریم کۆکردووەتەوە و دۆسێی ئەمنی ئەوناوچانەی پێ سپاردوون، بەڵام نەمانی پێشمەرگە لەو ناوچانە بووەتە ھۆکارێك بۆ سەرھەڵدانەوەی داعش و چۆڵبوونی زیاترلە 20 گوندی سنووری قەرەتەپە و گوڵاڵە.
هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش لە سنووری ناحیەکانی گوڵاڵە و قەرەتەپەی سەر بە خانه‌قین له زیادبوونه، به تایبه‌ت به ھێرشكردنیان بۆ سەر هێزە ئەمنيیەکانی عێراق و لێكه‌وتنه‌وه‌ی زیانی گیانی و ماددیی له هێزه‌كان، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی ترس و نیگه‌رانی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه، له‌لایه‌ك به‌هۆكاری بێ توانایی هێزه ئه‌منییه‌كان و له لاكه‌ی دیكه‌شه‌وه، به‌هۆكاری زیادبوونی جموجۆڵی چه‌كداران ناچاربوون زیاتر له 20 گوند چۆڵ بكه‌ن.
نەک ته‌نیا لە سنووری پارێزگای دیالە، بەڵکو بەدرێژایی ناوچە کوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، هه‌ر لە خانه‌قینەوە تاوەکو مووسڵ له دوای 16ى ئۆکتۆبەر و نه‌مانی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌منی دروست بووه و چه‌كدارانی داعش بێ سڵكردنه‌وه له هێزه‌كانی عێراق، به ئاره‌زووی خۆیان ته‌راتێن ده‌كه‌ن.
زیادبوونی پەلامارە تیرۆرستییەکانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەکاتێکدایە، حکوومەتی عێراق زۆرترین هێزی سەربازی و چەکداری حەشدی شه‌عبی لەو ناوچانە کۆکردووەتەوە و دۆسیه‌ی ئه‌منی پێ سپاردوون، به‌ڵام نه‌ك نه‌یانتوانیوه گیانی خه‌ڵكی بپارێزن، له به‌رگریكردن له خۆشیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
ئ. م