سه‌رۆك بارزانی به‌شداریی له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان ده‌كات
"له په‌راوێزی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/4/2019 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی وڵاتان، كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له ئوردن ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات.
عه‌مار نه‌جمه‌دین، نێردراوی كوردستان 24 بۆ عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن، له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆڕبه‌نده‌كه و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و شاندی یاوه‌ری له‌و وڵاته گووتی: "ئه‌مڕۆ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له ئوردن به گوتاری شا عه‌بدووڵای دووه‌م پادشای ئوردن ده‌ستپێده‌كات و سه‌رۆك بارزانی و شاندی یاوه‌ری به‌شداریی تێداده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گووتی: "ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی پانێڵه‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه لایه‌نی ئابووری و جیۆسیاسی و ئاشتی و كه‌شوهه‌وا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا و چه‌ند پرسێكی دیكه له خۆده‌گرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "زیاتر له 1000 كه‌سایه‌تی گرنگی جیهان له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ئاماده ده‌بن و بڕیاره له په‌راوێزی كۆڕبه‌نده‌كه‌شدا كه له ناوچه‌ی ده‌ریای مردوو به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌رۆك بارزانی چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ ئه‌نجام بدات".
له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی شا عه‌بدوڵڵا، پادشای ئوردن، رۆژی 5/4/2019، سەرۆك بارزانی به یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن.
كۆڕبه‌نده‌كه حەڤدەمین كۆڕبه‌ندی ئابوورییه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و ده‌یه‌مین كۆڕبه‌نده له‌سه‌ر ئاستی ئوردن و زیاتر له هه‌زار سه‌ركرده‌ی وڵاتان و كه‌سایه‌تی و خاوه‌ن پێگه‌ی ئابووری له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌شداری له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی بۆ جاری دووه‌مه به‌شداریی له كۆڕبه‌نده‌كه ده‌كات و پێشتریش له ساڵی 2017 دا، به‌شداریی كردووه، كه به‌هه‌مانشێوه له ده‌ریای مردوو به‌ڕێوه‌چوو.