كۆڕبه‌ندی جیهانی بۆ "بونیادنانی سیستمی نوێی هاوكاریی" ده‌ستی به كاره‌كانی كرد
سه‌رۆك بارزانی به‌شداری كۆڕبه‌نده‌كه‌یه
K24 - هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/4/2019، له كۆشكی شا حسێن كوڕی ته‌لال، له كه‌ناری ده‌ریای مردوو، چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له‌ژێر درووشمی "بونیادنانی سیستمێكی نوێی هاوكاریی" ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و شاندێكی یاوه‌ری به‌شدارن و بڕیاره له په‌راوێزی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا چه‌ندین دیداری گرنگ ئه‌نجام بده‌ن.
شا عه‌بدوڵلای پادشای ئوردن به ئاماده‌بوونی شاژن رانیا و ئه‌میر حسێن كوڕی عه‌بدوڵلا شازاده‌ی جێ‌نشین كۆڕبهندهكهیان كرده‌وه، شا عه‌بدوڵلا وتارێكی پێشكه‌ش كرد. هه‌روه‌ها ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌مان دانیشتن‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا زیاتر له 1000 سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی حكوومه‌ته‌كانی جیهان و كه‌سایه‌تی كاریگه‌ر و كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له 50 ده‌وڵه‌ته‌وه به‌شدارییان تێداكردووه.
له 32 دانیشتن و پانێل‌دا به‌شداربووان گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی گرنگ ده‌كه‌ن وه‌ك (پێوه‌ره نوێیه‌كانی فێركردنی گشتی، دابه‌شكردنی ئابووری له رووی جوگرافی و بانك له ناوچه‌كه‌دا، سه‌كۆ نوێیه‌كانی چاودێریی ته‌ندرووستی، وه‌به‌رهێنان له سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ترسییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌لیكترۆنی).
هه‌روه‌ها به‌شداربووان تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر جیهانگیریی، ته‌كنه‌لۆژیا له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، درووستكردنی ئایینده‌ی گه‌شتیاری له ئوردن. هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسه‌كانی ئاشتی و ململانێكانی ناوچه‌كه، وزه‌ی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاسۆی جیۆسیاسی و پێشڤه‌چوونه‌كانی نه‌وه‌ی پێنجه‌می هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن.
هه‌روه‌ها پرسه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئاو له ناوچه‌كه و رۆڵی ئافره‌ت له گه‌شه‌پێدانی ئابووری، گرنگی داتاكان، ئایینده‌ی شاره زیره‌كه‌كان، دابه‌شكردنه‌وه‌ی به‌رپرسیاریتی و ئه‌ركه‌كان له ناوچه‌كه‌دا، ئایینده‌ی بانكی ئیسلامی، چاره‌سه‌ره سیاسییه‌كان و سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی ناوچه‌كه، سه‌ركردایه‌تیكردنی ژینگه، دیزانی پیشه‌سازی نوێ و شۆڕشی كۆمپانیا گه‌شه سه‌ندووه‌كان و سیاسه‌تی گشتی دارایی.
هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی و یه‌كسانی و لێبوورده‌یی نێوان نێر و مێ، ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا و ئه‌وروپا له چوارچێوه‌ی جیهانیدا گفتوگۆ ده‌كرێت.
كۆڕبه‌نده‌كه ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به هاوبه‌شی نێوان سندووقی شا عه‌بدوڵای دووه‌م بۆ گه‌شه‌پێدان و كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له داڤۆس به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی شا عه‌بدوڵڵا، پادشای ئوردن، رۆژی 5/4/2019، سەرۆك بارزانی به یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن.
كۆڕبه‌نده‌كه حەڤدەمین كۆڕبه‌ندی ئابوورییه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و ده‌یه‌مین كۆڕبه‌نده له‌سه‌ر ئاستی ئوردن و زیاتر له هه‌زار سه‌ركرده‌ی وڵاتان و كه‌سایه‌تی و خاوه‌ن پێگه‌ی ئابووری له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌شداری له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی بۆ جاری دووه‌مه به‌شداریی له كۆڕبه‌نده‌كه ده‌كات و پێشتریش له ساڵی 2017 دا، به‌شداریی كردووه، كه به‌هه‌مانشێوه له ده‌ریای مردوو به‌ڕێوه‌چوو.