نوێنه‌رانی 12 وه‌زاره‌تی حكوومه‌تی فیدڕال گه‌یشتنه سلێمانی
سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكن له باره‌ی مه‌رزه‌كانه‌وه

K24 - هه‌ڵه‌بجه:
به مه‌به‌ستی به فه‌رمیكردنی چه‌ند مه‌رزێكی سنووریی له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، نوێنه‌ری 12 وه‌زاره‌تی حكوومه‌تی فیدڕالی گه‌یشتنه سلێمانی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به فه‌رمیكردنی ئه‌و مه‌رزانه له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران ماوه‌یه‌كه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و بۆ هه‌مان پرس، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019، ئه‌و شانده‌ی حكوومه‌تی فیدڕالی گه‌یشتووه‌ته سلێمانی.
ئه‌ڤین عه‌تا، په‌یامنێری كوردستان 24 له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، ئەمڕۆ شانده‌كه سەردانی مەرزی سەیران بەن دەکەن لە سنووری شارۆچکەی پێنجوین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وابڕیارە ماوەی هەفتەیەك بمێننەوە، له‌و ماوه‌یه‌شدا سەردانی دەروازە سنوورییەکانی پشتە، شوشمی، تەوێڵە و کێلێ دەکەن و دوا راپۆرت ئامادە دەکەن و دەیدەنە عادل عبدولمەهدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، تاوەکو بڕیار لەسەر ئەو مەرزانە بدرێت و بكرێنه مه‌رزی فه‌رمی و نێوده‌وڵه‌تی، یاخود هەر بە دەروازەی بازرگانی بمێننەوە.
ئ. م