ئه‌ردۆغان: له‌گه‌ڵ پوتین باسی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی سووریا ده‌كه‌ین
"ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كانی توركیا كۆتاییهاتووه"
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، پێش ئه‌وه‌ی به سه‌ردانێك به‌ره‌و مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا به‌ڕێبكه‌وێ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "ده‌مانه‌وێت ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا باسی ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له سووریا بكه‌ین".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له سووریا كۆتاییهاتووه، ئه‌و پرسه له مۆسكۆ ده‌خرێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ".
سه‌رۆك كۆماری توركیا گووتی: "پرسی هه‌ڵگرتنی ڤیزا بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی هاووڵاتیانی توركیا بۆ رووسیا له‌گه‌ڵ پوتین باس ده‌كه‌ین".