سبەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
ئیسرائیلییەکان 120 نوێنەر لە پەرلەمان هەڵدەبژێرن
K24 – ههولێر:
سبەی سێشەممە 09/04/2019، ئیسرائیلییەکان 120 کاندید بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن.
لە ساڵی 1949 و یەکەم هەڵبژاردنی ئیسرائیلەوە، هیچ پارتێکی سیاسی لە ئیسرائیل نەیتوانیووە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان بباتەوە و رەنگە سبەینێ هەمان سیناریۆ دووبارە ببێتەوە.
دوای داخستنی سندوقی دەنگدان
کاتژمێر 10ی شەو بە کاتی هەولێر، لە رێگای میدیاکان ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەکان ئاشکرا دەکرێت.
بەگوێرەی راپرسییەکان، لەم هەڵبژاردنە پارتەکەی بێنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەنگەکانی کەم دەکات و رکابەرەکەی بێنی گانتز دەنگی زیاد دەکات، سەرەڕای ئەمەش ئەگەری زۆرە نەتەنیاهو لە دەسەڵات بمێنێتەوە.
ئەنجامی هەڵبژاردەکانی ساڵی 2015
لیستی لیکود بە سەرۆکایەتی نەتەنیاهو 30 کورسی
لیستی زایۆنیست کامپ بە سەرۆکایەتی ئیساک هێرزۆگ و زیپی لیڤنی 24 کورسی
لیستی هاوبەش (هاداش،بزووتنەوەی عەرەبی، لیستی عەرەبی یەکگرتوو، ئەنجوومەنی دیموکراتی نیشتیمانیی) 13 کورسی
لیستی یێش ئاتید بە سەرۆکایەتی یایر لاپید 11 کورسی
لیستی کولانو بە سەرۆکایەتی موشی کاهلۆن 10 کورسی
لیستی هابایت هایهودی بە سەرۆکایەتی نافتالی بێنێت 8 کورسی
لیستی شاس 7 کورسی
لیستی یسرائیل بەیتێنو بە سەرۆکایەتی ئاڤیگدور لیبەرمان 6 کورسی
لیستی یەکێتی تەوراتی جوویایەتی 6 کورسی
لیستی چەپی ئیسرائیلی 5 کورسی
Reuters
H.J