له‌ دهۆك داوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان ده‌كرێت

به‌شێك له‌ شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كانی شاری دهۆك بێكه‌ڵك بوون

K24 – دهۆك:

ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیان و شوفێرانی دانیشتووی شاری دهۆك گله‌ییان له‌ ره‌وشی رێگه‌وبانه‌كان هه‌یه‌ و ده‌ڵێن: به‌ هۆی بارانی زۆر و لافاو، به‌شێك له‌ شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كانی شاری دهۆك بێكه‌ڵك بوون و پێویستیان به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌.

ئه‌و هاووڵاتیانه‌ له‌ لێدوانیان بۆ كوردستان24 داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن، شه‌قامه‌كان نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه‌ و ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه‌ رووبه‌ڕووی هاووڵاتیان بووه‌ته‌وه‌.