ئه‌مه‌ریكییه‌كان چاویان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانە
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكی بۆ زیاتر نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا متمانه و ئومێدێكی زۆری به كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و له‌م ڕوانگهیهشدا هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له‌پرسه‌كانی نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا.
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكی و چاودێرانی سیاسی له واشنتۆن هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ زیاتر نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا له‌م قۆناغه سیاسیه‌ی ئێستای ناوچه‌كه‌دا، له گفتوگۆ و پهیامهكانیشیان له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی دراوسێ ئه‌مه‌ریكا به‌هێزتر له جاران جه‌خت له‌سه‌ر ماف و داخوازیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌هه‌مبه‌ر دۆسیه‌كانی ماده‌ی 140 له ده‌ستوری عێراق.
هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌دا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی به‌م دواییه‌یدا بۆ به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكردووه كه ئه‌مه‌ریكا سووره له‌سه‌ر لادانی ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌ی ئێستا له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمدان.
چاودێرانی سیاسی له واشنتۆن له‌م باره‌یه‌وه به متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه ده‌ڕواننه حكومه‌تی نوێ له‌هه‌رێمی كوردستاندا و به بڕوای ئه‌وان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كاروباره‌كانی كابینه‌ی نوێ گه‌لێ گۆڕانكاری ئه‌رێنی له قازانجی كورد دێنه ئاراوه.
ئه‌م به‌رپرس وچاودێرانه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه ڕێككه‌وتن وهه‌ماهه‌نگی له نێوان لایه‌نه سیاسیه سه‌ره‌كیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ، گرنگترین خاڵی سه‌ركه‌وتنی خواست و پلانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیه لهپێناوبههێزتر كردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و باشتر كردنی ژیان وگوزه‌رانی هاوڵاتیاندا.
دێنیز ناتالی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ پرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ململانێ و سه‌قامگیری ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وحكومه‌تی عیراق به‌هێزبووه بۆیه من خواستی ڕاسته‌قینه‌م بینی له‌لایه‌ن به‌رپراسنی كوردستان وعیراق بۆ چاككردنه‌وی په‌یوه‌ندی نێوانیان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێویسته پلانێك هه‌بێ بۆ لابردنی ئه‌م هێزانه له‌وێ، مه‌به‌ستیشم له‌م هێزانه حه‌شدی شه‌عبیه كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تدا نیه و بوونیان له‌م شوێنانه زیانی زیاتره ، بۆیه ئێمه هانی حكومه‌تی عیراق ده‌ده‌ین كه ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر بكات ، ئێمه ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا باش بكه‌ین به‌ڵام ئه‌م پرسه به‌ڕاستی ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
جۆن ئهڵتێرمان جێگری سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی دیراساتی ستراتیژی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: "چه‌ندین فاكته‌ری گرنگ هه‌ن كه حكومه‌تی نوێی هه‌رێم له‌توانای داهه‌یه بیكات، به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و بازرگانی و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، وه‌ك لێره باسیشكرا له‌وانه‌یه له‌پرسه چارهنووسسازهكانیشدا له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه بگه‌نه ڕێككه‌وتن".