دۆخی به‌نداوی مووسڵ هه‌ستیاره
ئیداره‌ی به‌نداوه‌كه هۆشداری ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیداره‌ی به‌نداوی مووسڵ رایگه‌یاند، ئێستا رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له به‌نداوه گه‌یاندوویانه 3 هه‌زار و 250 مه‌تری سێجا له چركه‌یه‌كدا، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین رێژه‌یه له مێژووی ئه‌و به‌نداوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "ئێستا ئێمه له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌ین، یان ده‌بێت ئاوی به‌نداوه‌كه به‌ربده‌ینه‌وه، یانیش به‌نداوه‌كه ده‌ڕووخێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "به‌نداوه‌كه به‌رگه‌ی چیتر ئاو ناگرێت و ئه‌گه‌ر بڕێكی زیاتر به‌رنه‌درێته‌وه مه‌ترسی رووخانی له‌سه‌ره".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌گه‌ر بڕێكی زیاتری ئاو بڕژێته رێڕه‌وی دیجله، مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و شارانه‌ی ناوه‌ڕاست و باكووری عێراق درووست ده‌بێت، كه ده‌كه‌ونه حه‌وزی دیجله، به‌تایبه‌ت شاری به‌غدا، له‌كاتێكدا به‌هۆی زۆری بارانبارین و درووستبوونی لافاو، هێشتا به‌شێك له‌و ناوچانه نوقمی ئاون، كه ده‌كه‌ونه كه‌نار ئه‌و رووباره. هاوكات ئه‌گه‌ر ئاوی به‌نداوی مووسڵ به‌ریشنه‌درێته‌وه، مه‌ترسییه‌كه گه‌وره‌تره، چونكه له ئه‌گه‌ری رووخانی به‌نداوه‌كه كاره‌ساتێكی گه‌وره روو ده‌دات.
H.B