ده‌نگۆی وازهێنانی عومه‌ر به‌شیر له ده‌سه‌ڵات له ئارادایه
ره‌وشی سوودان تا دێت زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
ره‌وشی سوودان تا دێت زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ سوپای ره‌سمی ئه‌و وڵاته به‌یاننامه‌یه‌كی گرنگ بڵاوبكاته‌وه. هاوكات ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، كه عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیری سه‌رۆكی سوودان ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت.
میدیای جیهانی به چڕی رووماڵی رووداوه‌كانی سوودان ده‌كات و به گوێره‌ی دواین زانیاری، سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی سوودان به چڕی له خه‌رتوومی پایته‌خت بڵاوه‌یان پێكراوه.
ئه‌م پێشهاته نوێیه‌ی ره‌وشی سوودان، دوای ئه‌وه دێت، چه‌ند مانگێكه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه و خۆپیشانده‌ران دژی ده‌سه‌ڵاتی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ژماره‌ی دانیشتووانی سوودان 40 ملیۆن كه‌سه و عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر ماوه‌ی 30 ساڵه فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و وڵاته ئه‌فریقییه ده‌كات و له سه‌رده‌می ئه‌ودا، باشووری سوودان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ جیابوویه‌وه.
سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی سوودان له 19ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2018 ده‌ستیان پێكرد به هۆی گرانبوونی نرخی نان و خراپی ره‌وشی ئابووری له وڵات‌دا و دواتر خۆپیشانده‌ران داواكارییان زیاتر كرد و درووشمی لاچوونی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیریان له ده‌سه‌ڵات به‌رز كرده‌وه.
له دوا په‌ره‌سه‌ندی ره‌وشی سووداندا، ئه‌مڕۆ سوپا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خه‌رتوومی داخست و بڕیار وایه ئه‌نجوومه‌نێكی سه‌رۆكایه‌تی پێكبهێنرێت و عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیری سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیدا له ژێر مانه‌وه‌ی ناچاریدا هێڵراوه‌ته‌وه.