شه‌ڕی ته‌رابلوس به‌رده‌وامه و حه‌فته‌ر جیهانی به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شكردووه
فه‌ره‌نسا رێگر بووه له‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای وه‌ستانی هێرشه‌كانی حه‌فته‌ر بكات
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی موشیر خه‌لیفه حه‌فته‌ری به‌رهه‌ڵستكاری لیبیا گه‌مارۆی شاری ته‌رابلوسی پایته‌ختیان داوه. به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسی "رۆیته‌رز"، فه‌ره‌نسا رێگر بووه له‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای وه‌ستانی هێرشه‌كانی حه‌فته‌ر بكات.
فێدریكا موگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا ده‌كات، ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌ندرێت و هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌شنووسی به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی هێرشی حه‌فته‌ر بۆ سه‌ر ته‌رابلوس ئاماده‌كردبوو.
به گوێره‌ی زانیاری "رۆیته‌رز"، له‌و ره‌شنووسه‌دا هاتبوو: "هێرشی سه‌ربازی حه‌فته‌ر بۆ سه‌ر ته‌رابلوس، ژیانی مه‌ده‌نییه‌كان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و كۆسپ له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی داده‌نێت و لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیداری ده‌بێت به تایبه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له سه‌ر لیبیا".
هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا ناكۆكن سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری ره‌وشی لیبیا. هه‌رچی فه‌ره‌نسایه، له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌فته‌ر وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وتدا ده‌كات.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی لیبیا، له چه‌ند ساڵی رابردوودا فه‌ره‌نسا به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو میلیشیاكانی حه‌فته‌ری پڕ چه‌ك كردوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئیتاڵیا پشتیوانی له فائیز سه‌راجی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی دانپێدانراوی لیبیا ده‌كات، كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ره‌سمی ده‌یناسێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
رۆژی 4ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019، هێزه‌كانی لیوای خانه‌نشین، خه‌لیفه حه‌فته‌ر هێرشیان بۆ سه‌ر ته‌رابلوس ده‌ستپێكرد.
هێرشه‌كه‌ی حه‌فته‌ر له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا كاردانه‌وه‌ی جیاجیای لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك له وڵاتان به تایبه‌تی قه‌ته‌ر و توركیا دژی هێرشه‌كه‌ن و هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا، سعوودییه، ئیمارات لایه‌نگری له حه‌فته‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی و یه‌كێتی ئه‌وروپا داوایان كردووه، حه‌فته‌ر ده‌ستبه‌رداری هێرشه‌كان ببێت و شه‌ڕ رابگرێت، به‌ڵام تا ئێستا چه‌كدارانی حه‌فته‌ر به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان و ده‌ستیان به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌رابلوسدا گرتووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر