به‌شێك له رێگای شاخی شنروێ رۆدەچێت
مەترسی له‌سه‌ر هاتوچۆ دروست دەکات
K24 - هه‌ڵه‌بجه:
به‌هۆی بارانی به‌خوڕ، به‌شێك له رێگه‌ی سه‌ره‌كی شاخی شنروێ، له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رۆده‌چێت و گرفت بۆ هاتووچۆ ده‌كات.
په‌یامنێری كوردستان 24 له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، بەهــۆی ئەو شەپۆلە بارانه‌ی ناوچەکە گرتووه‌ته‌وه، بەشـێک لە رێگای شاخی شنروێ رۆچووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داوا لە هاووڵاتیان و شۆفێران دەکرێت، بەو رێگایە هاتووچۆ نه‌كه‌ن، یان هاتوچۆ کەم بكه‌نه‌وه بۆ ئەوەی رووداوی نه‌خوازراوی لێنه‌كه‌وێته‌وه.
ماوه‌یه‌كه شه‌پۆلێكی بارانی به خوڕ، هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا زیان به زۆرێك له پرد و رێگه‌وبانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م