حكوومه‌ت رێنمایی نوێ بۆ لێخۆشبوو‌ن له پێشینه‌كان ده‌رده‌كات
رێنمایی تایبه‌ت به لێخۆشبوو‌ن له دانه‌وه‌ی پێشینه ده‌رچوو

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی نوێ و تایبه‌ت به لێخۆشبوو‌ن له وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كان، له هاوسه‌ری شه‌هیدان و بێسهرشوێنبووانی شه‌ڕی داعش ده‌رده‌كات.
به گوێره‌ی رێنماییه‌كان، كه واژۆی رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئه‌مڕۆ ده‌رچووه، ئاماژه به‌وه كراوه، هاوسه‌ری شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش و بێسه‌روشوێنبووان، له دانه‌وه‌ی پێشینه‌كان ده‌به‌خشرێن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌و هاوسه‌ری شه‌هید و بێسه‌روشوێنانه‌ی جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش، قیستی یه‌كه‌می پێشینه‌ی سندووقی نیشته‌جێبوونیان وه‌رگرتبێت و قیسته‌كانی دیكه‌ی وه‌رنه‌گرتبێت، له قیستی یه‌كه‌م ده‌به‌خشرێت و له كاتی ئاساییبوونه‌وه‌ی بارودۆخی دارایی، قیسته‌كانی دیكه‌شیان پێده‌درێت و له دانه‌وه‌ی پێشینهكانیش ده‌به‌خشرێن.
به گوێره‌ی رێنماییه نوێیه‌كه، ئه‌و هاوسه‌ری شه‌هید و بێسه‌روشوێنانه‌ی شه‌ڕی داعش، كه داواكاریان بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره پێشكه‌شكردووه و ره‌زامه‌ندییان وه‌رگرتووه، دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی دارایی پێشینه‌كانیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت و لێیان وه‌رناگیرێته‌وه.
ده‌قی رێنماییه نوێیه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی:
.jpg)
.jpg)
ئ. م