فه‌ره‌نسا له پاڵپشتیكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
فه‌ره‌نسا 100 هه‌زار یۆرۆ بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران ته‌رخان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئان هیدالگۆ، شارەداری پاریس بە سەردانێک گەیشتە هەولێر، هیداڵگۆ بۆ میدیاکان دوا و گوتی: "پاریس هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات لە پرسی هاوکاری و لەخۆگرتنی ئاوارەکان".
هاوکات نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە پاریس بە کوردستان 24ی گوت: "لە نێوان پاریس و هەولێر رێککەوتنێك ئەنجامدەدرێت تاكو پاریس لە پرسی گواستنەوە و گەیاندن و پاککردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی هەولێر هاوکار بێت.
له‌و باره‌یه‌وه، نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و پاریس له چه‌ند بوارێكی جیاواز ده‌بێت، وه‌كو هاوكاریكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی زبڵ و خاشاك".
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا، سیمبۆلەکانی دۆستایەتی پاریس و هەولێر ئاڵوگۆڕ کران، هاوکاریکردنی هەولێریش بەشێکی سه‌ره‌كی سەردانەکەی هێداڵگۆ بوو بۆ هه‌ولێر.
شارەداری پاریس لە بنەڕەتدا ئیسپانییە و یەکێکە لە پاڵپشتیکارانی پەنابەران لە وڵاتەکەی و پێشتریش سەردانی کوردستانی کردووە، بڕیارە سەردانەکەی شارەداری پاریس بۆ هەرێمی کوردستان چەند رۆژێك بخایەنێت و لەو سەردانەدا ئاوارەکان و کوردانی ئێزدی بەسەربکاتەوە.
ته‌واوی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر و هیدالگۆ، شاره‌داری پاریس - هه‌ولێر