باكووری كوردستان.. لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردن 9 براوه‌ی هه‌ده‌په لا ده‌بات و كه‌سانی ئاكه‌په له‌شوێنیان داده‌نێت
هه‌ده‌په: ئه‌مه فێڵێكی سیاسی پلان بۆ داڕێژراوه

K24- باكووری كوردستان:
لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا 6 هاوسه‌رۆكی براوه‌ی شاره‌وانی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" له ناوچه‌كانی باكووری كوردستان، به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونیان له كاره‌كانیان دوورده‌خاته‌وه و كه‌سانی سه‌ر به پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكپارتی" له شوێنی ئه‌وان ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
له‌مباره‌یه‌وه لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵبژێردراون، ئه‌گه‌ر پێشتر به فه‌رمانی حكوومه‌ت له كاره‌كانیان دوورخرابنه‌وه، ئه‌وا مافی ئه‌وه‌یان نییه وه‌ك هاوسه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان له ئه‌ركه نوێییه‌كه‌یان ده‌ستبه‌كار بن.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ی لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن، 6 هاوسه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌ده‌په بۆ شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان، رێگه‌یان پێ نادرێت ده‌ست به‌كاربن.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، له شوێنی ئه‌و 6 هه‌ڵبژێردراوه‌ی هه‌ده‌په، كه‌سانی سه‌ر به پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "حزبه‌كه‌ی ئه‌ردوغان" ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
له به‌رامبه‌ردا پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په‌ش ئه‌و بڕیاره‌ی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردن به فێڵێكی پلان بۆ داڕێژراوی سیاسی ناوده‌بات و داواش ده‌كات، له‌و شه‌ش ناوچانه هه‌ڵبژاردن دووباره بكرێته‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه، به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، ناوی سه‌رجه‌م كاندیدان له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیاوه بۆ خۆ كاندیدكردن په‌سه‌ند كراون و له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌یان مافی ئه‌وه‌یان پێ‌درابوو، كه وه‌ك هاوسه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی ناوچه‌كانیان ده‌ستبه‌كار بن.
H.B