ئالا سه‌ڵاح.. سیمبۆله دیاره‌كه‌ی شۆڕشی سودان كێیه و بۆچی پێی ده‌ڵێن كنداكه؟
ناسناوه‌ی "كنداكه"ی پێدراوه

K24 - هه‌ولێر:
ئالا سه‌ڵاح، 22 ساڵ، كه به‌هۆی به‌شداریكردنی له چالاكییه‌كان و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته، له دژی رژێمه‌كه‌ی عومه‌ر به‌شیر، وه‌كو سیمبۆلێكی شۆڕشه‌كه سه‌یر ده‌كرێت، ناسناوی كنداكه‌ی پێدراوه.
ئالا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناسناوی "كنداكه"ی پێدراوه، به جلێكی سپی كولتووری وڵاته‌كه‌ی، له شوێنی خۆپیشاندانه‌كان، له خه‌رتوومی پایته‌خت، ده‌چووه سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و درووشمی له دژی رژێمه‌كه‌ی به‌شیر ده‌گوته‌وه و خۆپیشانده‌رانیش دووباره‌یان ده‌كرده‌وه.
ئه‌و كچه 22 ساڵه، قوتابی كۆلێژی به‌شی ئه‌ندازیاری زانكۆی سودانی نێوده‌وڵه‌تییه، به "كنداكه" ناسراوه، ئه‌و وشه‌یه‌ش له میرنشینه مێژووییه‌كان، ناوی یه‌كێك له "شاژنه به‌هێز و ئازاكه‌ی میرنشینه‌كه" بوو، له هه‌مان كاتدا به واتای ژنی به‌هێزیش دێت، به‌ڵام ئیستا ئه‌و ناسناوه به ئالاش دراوه.
ئالا، دوا دوو رۆژ له بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆكانی له خۆپیشاندانه‌كانی خه‌رتووم ده‌ڵێت: "ژنی سودان به‌رده‌وام كارا بووه له كۆمه‌ڵگه و گرنگی به پرسی مافه‌كانی گه‌ل و مافی ژنان داوه".
عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، كه نزیكه‌ی 30 ساڵه سه‌رۆكی سودانه و له رێگه‌ی كوده‌تا فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و وڵاته‌ی گرته ده‌ست، دوێنی پێنجشه‌ممه، 11ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019، له رێگه‌ی سوپای ئه‌و وڵاته و وه‌زیری به‌رگرییه‌وه ده‌ستگیركرا و كۆتایی به فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی هێنرا.
ئێستا سوپا حكوومه‌تێكی كاتی بۆ ماوه‌ی ساڵێك پێكهێناوه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی سودان و نێوده‌وڵه‌تیش داوا ده‌كرێت، حكوومه‌تێكی مه‌ده‌نی پێكبهێنرێت و سوپا له‌ناو ململانێ سیاسییه‌كان بهێنرێته ده‌ره‌وه.



ئ. م