ئەڵمانیا دەست بە ناردنی چەک بۆ سعوودییە و ئیمارات دەکاتەوە
لەبەر چەند هۆکارێک ناردنی چەکی بۆ ئەو دوو وڵاتە راگرتبوو
K24 – ههولێر:
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەڵمانیا کە لە ئەنگێلا مێرکڵی راوێژکار و چەند وەزیرێک پێکدێت، بڕیاریداوە ناردن و فرۆشتنی چەک بە سعوودییە و ئیمارات دەستپێبکاتەوە.
ئەڵمانیا فرۆشتنی چەکی بەو دوو وڵاتە بەهۆی جەنگی یەمەن و کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشوقچی راگرتبوو، بەڵام بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی، ئەنجوومەنەکە بڕیاری داوە دووبارە ناردنی چەک بۆ ئەو دوو وڵاتە دەستپێبکاتەوە.
ئەڵمانیا رەزامەندی دەربڕیووە سیستمی راداری کۆبرا بۆ ئیمارات و چەکی پێشکەوتوو بۆ سعوودییە بنێرێت، ئەمەش لەسەر داوای چەند وڵاتێکی ئەوروپی بووە.
سعوودییە و هاوپەیمانەکانی دژی حوسییەکان لە یەمەن دەجەنگن، ئەمەش چەندین کارەساتی مرۆیی دروست کردووە، ئەڵمانیاش بەهۆیەوە ناردنی چەکی بۆ چەند وڵاتێک راگرتبوو.
H.J