"به‌هۆی نه‌بوونی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كان داعش بووه‌ته‌وه به هه‌ڕه‌شه"
نه‌جات عه‌لی: پێویسته هێزه سه‌ربازییه‌كان به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه رێكبخرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسی یه‌كه‌ی هه‌شتای هێزی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت: "له ئه‌نجامی نه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كان جارێكی دیكه داعش بووه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/4/2019، نه‌جات عه‌لی به‌رپرسی یه‌كه‌ی هه‌شتای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ساڵیادی داستانی كۆڕێ له گوتارێكدا رایگه‌یاند: "پێویسته هێزه سه‌ربازییه‌كان به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه رێكبخرێنه‌وه و مه‌شق و راهێنیان پێ بكرێت". هه‌روه‌ها گووتی: "پێویسته رووبه‌رووی مه‌ترسی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ببینه‌وه كه جارێكی دیكه بوونه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه".