كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوان داوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن
دایكێك: به پێدانی هه‌موو دونیا ناتوانرێت قه‌ره‌بووی ئه‌وه‌م بۆ بكه‌ن كه منداڵه‌كانم له باوه‌ش بگرم
K24- هه‌ولێر:
كه‌سوكاری قوربانیانی تاوانی ئه‌نفال داوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و دیاریكردنی چاره‌نووسی رۆڵه‌كانیان ده‌كه‌ن. دایكێكی هه‌ڵه‌بجه‌ییش كه دوو منداڵ و پێنج خوشك و برای له تاوانی ئه‌نفالدا شوێن‌بزر كراون ده‌ڵێت: نازانم ناویان لێ بنێم شه‌هید یان ئه‌نفال و ونبوو؟!
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر و چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ به‌شێك له كه‌س و كاری قورباینیان و تاقه‌نه‌كانی ئه‌نفال له شاری هه‌ولێر تاوتوێی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تی ناچاركردنی حكوومه‌تی به‌غدا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفال بكاته‌وه.
شه‌ونم یه‌كێكه له كه‌سوكاری قوربانیان كه پێش قسه و وشه‌كانی فرمێسكه‌كانی گوزارشتیان له خه‌م و ئازاره‌كانی ئه‌نفال ده‌كرد و ده‌ڵێت: "له‌و كاته‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كانم ئه‌نفال كراون، به‌رده‌وام سۆراخی 2 منداڵ و 5 خوشك و براكه‌م ده‌كه‌م، به‌ڵام هیچم ده‌ستنه‌كه‌وتووه، نازانم ناویان بنێم ئه‌نفال، شه‌هید یانیش ونبوو؟!".
به حه‌سره‌ته‌وه ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌موو دونیاشم بده‌نێ به‌لای منه‌وه قه‌ره‌بووی ئه‌وه‌م بۆ ناكاته‌وه كه منداڵه‌كه‌م له‌باوه‌ش بگرم، بۆیه داواكارم گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ڵبدرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر رۆڵه‌كانمان له‌ناو ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌دا بن، با ئێمه‌ش له‌و چاوه‌ڕوانییه رزگارمان بێت".
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ڕێگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه به‌شداری گفتوگۆی رێكخراوی ئه‌نفاله‌كانی كوردستان و رێكخراوی پارێزه‌ران بۆ راوێژی یاسایی و مافه‌كانی مرۆڤ كرد و، دوای گوێگرتن له ڕاو سه‌رنجه‌كانی كه‌سوكاری قوربانیانی تاوانی ئه‌نفال، دڵنیایی ده‌دات كه حكوومه‌تی هه‌رێم كۆڵ نادات تا ئه‌وكاته‌ی حكوومه‌تی به‌غدا ناچار ده‌كه‌ن، قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و كیمیاباران بكاته‌وه.
به‌ڕه‌ڤان حه‌مدی، بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌فته‌ی رابردوو تیمێكی وه‌زاره‌ت بۆ مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوان سه‌ردانی به‌غدای كردبوو، له هه‌وڵه‌كانیشمان له‌وپێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بین، ئێستاش تواتوێی ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه چۆن بتوانین به‌غدا ناچار بكه‌ین قه‌ره‌بووی كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوان بكاته‌وه"، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوبراو باس له هه‌وڵدان بۆ ده‌ركردنی پڕۆژه یاسایه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات، كه حكوومه‌تی عێراق ناچار بكات پابه‌ندی قه‌ره‌بووكردنه‌وه بێت.
بۆ سه‌ركوتكردنی گه‌لی كورد، دڕنده‌یی رژێمی به‌عس له شاڵاوی ئه‌نفالدا گه‌یشته لوتكه و كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر منداڵ، گه‌نج و پیری باشووری كوردستان ئه‌نجامدا، به‌جۆرێك نزیكه‌ی 200 هه‌زار رۆڵه‌ی كوردی له بیابه‌نه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق زینده‌به‌چاڵ كرد، كه تائێستاش چاره‌نووس و گۆڕی زۆربه‌یان نادیارن و حكوومه‌تی ئێستای به‌غداش تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌س و كاری قوربانیانی تاوانی ئه‌نفال نه‌ناوه.
H.B