ئه‌نقه‌ره: راده‌ستكردنه‌وه‌ی ناوچه سنوورییه‌كان به دیمه‌شق ناواقیعییه
داوایه‌كی ئێران بووه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كالن، رایگه‌یاند، توركیا ئه‌و ناوچانه‌ی له باكووری سووریا كۆنترۆڵی كردوون، راده‌ستی دیمه‌شقیان ناكاته‌وه، چونكه كارێكی "واقیعی نییه".
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، رایگه‌یاندبوو، ئێران خوازیاره توركیا له باكووری سووریا بكشێته‌وه. ناوچه‌كان راده‌ستی حكومه‌تی سووریا بكاته‌وه.
له وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌دا، ئیبراهیم كالن، رایگه‌یاند، توركیا توانیویه‌تی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه سنوورییه‌كان بپارێزێت. له ئێستاشدا راده‌ستكردنی ئه‌و ناوچانه به ده‌سه‌ڵاتی دیمه‌شق، ده‌رفه‌ته‌كان له‌بار ده‌بات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر سه‌یری ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریا بكه‌ین، ده‌بینین، دیمه‌شق رۆژهه‌ڵاتی فوراتی راده‌ستی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان كردووه. هه‌ندێك ناوچه‌شی راده‌ستی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی سه‌ر به پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كردووه. هه‌ندێك ناوچه‌ش له ژێر كۆنترۆڵی رووسیادان. ره‌نگه هه‌ندێك ناوچه‌ی باشووری وڵاته‌كه‌شی راده‌ستی هه‌ندێك گرووپ و هێزی دیكه بكات.
سوپای توركیا، به یاوه‌ری گرووپ و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی، به تایبه‌تی میلیشیاكانی "سوپای ئازادی سووریا"، له سه‌ره‌تای ساڵی 2018ه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر "كانتۆنی عفرین" و له مانگی ئازاری هه‌مان ساڵدا و دوای 58 رۆژ له شه‌ڕ و پێكدادان توانیان عه‌فرین داگیر بكه‌ن و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه له ناوچه‌كه بهێنن.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر