عێراق سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر 4 ئه‌ندامی داعشدا سه‌پاند
له‌و كه‌سانه‌بوون هه‌سه‌ده راده‌ستی به‌غدای كردنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
دادگای تاوانه‌كانی عێراق، سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر چوار كه‌سدا سه‌پاند كه له سووریا په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه‌كردبوو و دژی هاووڵاتیانی سڤیل تاوانیان ئه‌نجامدابوو.
له‌وباره‌یه‌وه ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگه‌یاندووه: "دادگاییكردنی چوار لە دەستگیركراوەكانی داعش كە لەلایەن ھێزەكانی سووریای دیموكرات رادەستی عێراق كراون، لەلایەن دادگای تاوانەكانی بەغدا بەڕێوەچووه. لە ئەنجامدا بە تۆمەتی پەیوەندی كردن بە داعش و ئەنجامدانی كردەوەی تاوانكاری دژ بە ھاووڵاتییە بێ تاوانەكان، بۆ نانەوەی پشێوەی و ئاڵۆزی لە ناوعێراق و سووریا، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، ھەر چوار تاوانبار ھەڵگری رەگەزنامەی عێراقین.
هه‌فته‌ی رابردوو ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فه‌ره‌نسی (فرانس پرێس)، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دادی عێراق بڵاویكرده‌وه، به‌غدا دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رگرتووه، كه هه‌سه‌ده راده‌ستی به‌غدای كردوون و ئاشكرایكرد كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق، رێككاره‌كانیان بۆ دادگاییكردنی 900 كه‌س ده‌ستپێكردووه.
گوتیشی: "دادگای تایبه‌تمه‌ند به دۆسییه‌كانی تیرۆر، ده‌ستیكردووه به گرتنه به‌ری رێككاره یاساییه‌كان بۆ دادگاییكردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه".
راده‌ستكردنی ئه‌و كه‌سانه به عێراق، دوای ئه‌وه هات، هه‌سه‌ده شارۆچكه‌ی "باغۆز"ی له رۆژهه‌ڵاتی فورات و له سنووری پارێزگای دێرزوور كۆنترۆڵكرد. به‌و هۆیه‌وه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا هێنا.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، هێشتا كه‌سانێك له زیندانه‌كانی هه‌سه‌ده ماوون، كه ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی عێراقییان هه‌یه. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، له داهاتوویه‌كی نزیكدا راده‌ستی عێراق بكرێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق، به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "كه‌سانی به‌رپرس له رێكخراوی داعش له ریزی ده‌ستگیركراوه‌كان هه‌ن، كه یه‌كێكیان شاره‌زای كیمیاییه و به‌رپرسی زۆربه‌ی په‌لاماره كیمیاییه‌كانی رێكخراوی داعش بووه".
له عێراقدا هه‌زاران كه‌س په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه. به‌شێك له‌وان ئافره‌تن. ئه‌وانه‌یان، رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه، زۆربه‌یان سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
جگه له عێراقییه‌كان، به‌غدا سه‌رقاڵی دادگاییكردنی 12 كه‌سه كه ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی فه‌ره‌نسییان هه‌یه. ئه‌و كه‌سانه پێشتر له سووریا ده‌ستگیركراوون. له لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه، راده‌ستی عێراق كراونه‌ته‌وه.