به‌فربارین و لافاو ده‌روازه‌یەکی سنووریی نێوان هه‌رێم و رۆژئاوای كوردستانی داخست

جووڵه‌ی بازرگانی و هاتووچۆی هاووڵاتیان راگیراوه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی سنووریی سێمالكا له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان، به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر و لافاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی رووباری دیجله‌ ده‌روازه‌كه‌یان تا كاتێكی نادیار داخست.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 22/4/2019 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندووه‌: "ده‌روازه‌ سنوورییه‌كه به‌ رووی جووڵه‌ی بازرگانی و گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان داخراوه‌، چونكه‌ ئاوی رووباری دیجله‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و به‌فر و بارانێكی زۆریش له‌ ناوچه‌كه‌ باریوه‌".

ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، داخستنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كه‌ تا كاتێكی نادیار و دابه‌زینی ئاستی ئاوی رووباری دیجله‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

Fly Erbil Advertisment