فه‌ڕه‌نسا ئه‌و منداڵ و ئافره‌تانه وه‌رناگرێته‌وه كه چوونه‌ته ناو داعش
داواكاریی ئه‌و ئافره‌ته فه‌ڕه‌نسییانه‌ی له سووریا‌ن ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دادگای باڵای فه‌ڕه‌نسا بڕیاری دا، ئه‌و منداڵ و ئافره‌ته فه‌ڕه‌نسییانه وه‌رنه‌گرێته‌وه كه چوونه‌ته ریزی رێكخراوی داعش.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دادگای باڵای فه‌ڕه‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، داواكاریی ئه‌و ئافره‌ته فه‌ڕه‌نسییانه‌ی له سووریا‌ن ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، كه داوایان كردبوو، خۆیان و منداڵه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه فه‌ڕه‌نسا.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش له سووریا و عێراق، سه‌دان خێزانی ئه‌وڕوپایی روویان له ریزی ئه‌و رێكخراوه كرد.
تا ئێستا سه‌دان منداڵ و ئافره‌تی ئه‌وڕوپایی، خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) كردووه و له سووریا ماونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ری زۆرێك له ئافره‌ته‌كان له شه‌ڕه‌كانی داعش كوژراون و ئافره‌ت و منداڵه‌كانیان بێكه‌س ماونه‌ته‌وه.
وڵاتانی خۆرئاوایی تا ئێستا بۆچوونیان له باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵ و ئافره‌تانه‌ی له ریزی داعشدا بوون، جیاوازه.
رۆژنامه‌ی لیبیراسیۆنی فه‌ڕه‌نسی بڵاوی كرده‌وه، 250 منداڵ و ئافره‌ت و پیاوی به ره‌چه‌ڵه‌ك فه‌ڕه‌نسایی له سووریا له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر