عێراق.. له سێ مانگی رابردوودا 132 حاڵه‌تی خۆكوشتن تۆمار كراون
هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن مه‌ترسیداره

K24 – هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق رایگه‌یاند، "ته‌نیا له 3 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، 132 حاڵه‌تی خۆكوشتن له عێراق تۆمار كراون".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، كۆمسیۆنه‌كه ئاماری 3 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی بڵاو كرده‌وه. ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كردووه، "هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن مه‌ترسیداره".
به گوێره‌ی ئاماره‌كه، "پارێزگای كه‌ربه‌لای باشووری عێراق له ریزی پێشه‌وه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه‌وه دێت، له زۆری ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان و ته‌نیا له‌و پارێزگایه له سێ مانگدا، 20 حاڵه‌تی خۆكوشتن تۆمار كراون".
له دوای كه‌ربه‌لا، پارێزگای به‌سره به 19 حاڵه‌ت و دواتریش كه‌ركووك به 15 حاڵه‌ت، ریزبه‌ندی دووه‌م و سێیه‌می ئاماره‌كه‌یان گرتووه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر