كیم جۆنگ ئون به شه‌مه‌نده‌فه‌ره تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه گه‌یشته رووسیا
كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان كیم و پوتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24 - هه‌ولێر:
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، به شه‌مه‌نده‌فه‌ره تایبه‌ته‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، گه‌یشته خاكی رووسیا و بڕیاریشه سبه‌ی پێنجشه‌ممه 25ی نیسان، كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، له شاری ڤلادیڤۆستۆك ئه‌نجام بدات.
ئاژانسی هه‌واڵی نۆڤۆستی رووسی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له هه‌رێمی بریمۆرسكی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، شه‌مه‌نده‌فه‌ره گوللـهنهبڕهكهی كیم، كاتژمێر 4ی به‌یانی به‌كاتی مۆسكۆ، گه‌یشته خاكی رووسیا و بۆ ماوه‌یه‌ك له وێستگه‌ی (هاسان) وه‌ستاوه.
له‌كاتی وه‌ستانیشی كیم جۆنگ ئون، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداری هه‌رێمه‌كه كۆبووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، خۆشحاڵه كه له‌سه‌ر خاكی رووسیایه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، ئه‌وه كۆتای سه‌ردانی نابێت بۆ رووسیا و له‌مه‌ودوا هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ پته‌وتر بكه‌ن، سه‌ردانی خانه‌ی دۆستایه‌تی نێوان رووسیا و كۆریای باكووری كرد و سوپاسی كاره‌كانی كردن، ئه‌و خانه‌یه‌ش له ساڵی 1986، دوای سه‌ردانێكی باپیری كیم بۆ رووسیا، دامه‌زراوه.
ئێستاش شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی كیم له رێگه‌دایه به‌ره‌و شاری ڤلادیڤۆستۆك و پێشبینی ده‌كرێت كاتژمێری 11ی ئه‌مڕۆ به كاتی مۆسكۆ بگاته شوێنی مه‌به‌ست.
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه، 25ی نیسان، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان پوتن و كیم له دوورگه‌ی "روسكی" شاری ڤیلادیڤۆستۆك به‌ڕێوه‌بچێت، پرسی سه‌ره‌كی گفتوگۆكه‌ش، داماڵینی چه‌كی ناووكییه له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا.
ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی كیمه بۆ رووسیا، له دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له ساڵی 2011.

ئ. م