له مۆسكۆ كۆنگره‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
هه‌زار كه‌س له سه‌د وڵاته‌وه به‌شدارن
K24 - مۆسكۆ:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/4/2019، دانیشتنه‌كانی كۆنگره‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، به به‌شداریی زیاتر له هه‌زار كه‌س له سه‌د وڵاته‌وه ده‌ستیپێكرد، له‌ناو به‌شدارانی كۆنگره‌كه‌دا وه‌زیرانی به‌رگریی زیاتر له 30 وڵات به‌شدارن و گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت.
خۆشه‌وی محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له مۆسكۆ رایگه‌یاند: "بڕیاره له دانیشتنه جیاوازه‌كانی كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌دا، راگۆڕینه‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه سه‌ربازییه نوێیه‌كان بكرێت. له‌وانه سیستمی چاودێریی چه‌ك و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌قامگیریی یه‌كجاره‌كی دۆخی سووریا.