هه‌ده‌په داوای هاوپه‌یمانی له نه‌یارانی ئه‌ردۆغان ده‌كات
لە 81 شار ناڕەزایی ھاوبەش دژی په‌لاماردانی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كلیچدار ئۆغڵۆ راگەیاندرا
K24 – ئه‌سته‌نبوڵ:
لە توركیا و باكووری كوردستان، كاردانەوەكان بەرامبەر ھێرشەكەی سەر سەرۆكی گشتیی جەھەپە بەردەوامن. هه‌ده‌په‌ش په‌یامێكی ئاراسته‌ی به‌رهه‌ڵستكارانی ئه‌ردۆغان كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، لە 81 شار ناڕەزایی ھاوبەش دژی په‌لاماردانی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كلیچدار ئۆغڵۆ راگەیاندرا.
چاودێران له‌و بڕوایه‌دان، ھێرشەكە ئامادەكاریی بۆ كرابوو. ویستێك ھەیە بۆ گەڕاندنەوەی توركیا بۆ رووداوەكانی دوای ھەڵبژاردنی 7ـی حوزەیران/ یۆنیۆی 2015.
هاوكات ئه‌حمه‌د شیك، پەرلەمانتاری ھەدەپە داوای لە گرووپ و هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی پارتیی داد و گه‌شه‌پێدانی ئیسلامیی توركیا، به سه‌رۆكایه‌تیی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد، بەرامبەر كردەوەكانی دەسەڵات، ھاوكار و ھاوپەیمان بن.
رۆژی 21ی ئه‌م مانگه، رێبه‌ری پارتیی گه‌لی كۆماریی توركیا، كه‌مال كلیچدار ئۆغڵۆ، له كاتی ئاماده‌بوونی له رێوڕه‌سمێكی پرسه‌دا له ناوچه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ره، رووبه‌ڕووی په‌لاماری خه‌ڵك بووه‌وه.
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی توركیا، بڵاویان كرده‌وه، كلیچدار ئۆغڵۆ، سه‌ردانی گه‌ڕه‌كێكی ئه‌نقه‌ره‌ی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له پرسه‌ی سه‌ربازێكی تورك بكات، كه له هێرشێكی هێزه‌كانی پارتیی كرێكارانی كوردستان له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیا كوژرا بوو، له‌وێ رووبه‌ڕووی ناڕه‌زایی خه‌ڵك بووه‌ته‌وه.
وه‌ك له گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، هاووڵاتیان جوێن به كلیچدارئۆغڵۆ ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت ده‌ستیان پێی بگات و لێی بده‌ن، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان فریای ده‌كه‌ون.
پارتیی گه‌لی كۆماریی به هۆی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ پارتیی گه‌لانی دیموكرات(هه‌ده‌په) كه له لایه‌ن پارتیی داد و گه‌شه‌پێدانی ئیسلامیی فه‌رمانڕه‌وای توركیا، وه‌ك هاوپه‌یمان و درێژكراوه‌ی پارتیی كرێكارانی كوردستان پێناسه ده‌كرێت، له هه‌ڵبژاردنی 31ی ئازاری رابردووی شاره‌وانییه‌كانی توركیادا، توانی شاره‌وانییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبوڵ به‌ده‌ست بهێنێت.