ئه‌مه‌ریكا: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زۆر باشه
به‌رپرسانی ئەمه‌ریکا جەخت لە پەیوەندییەکانی وڵاته‌كه‌یان لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکه‌نەوە
K24 – واشنتن:
به‌رپرسانی ئەمه‌ریکا جەخت لە پەیوەندییەکاني وڵاته‌كه‌یان لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەكه‌نه‌وه و لە بابەتی وشککردنی سەرچاوەی دارایی گرووپە تیرۆریستەکانیشدا، ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان24 لە واشنتن، مارشاڵ بیڵێنگسڵا، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری گرووپە تیرۆریستییەکان رایگەیاند، پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیە و سوپاسگوزاریی ھەماھەنگییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانین.

مارشاڵ بیڵێنگسڵا گوتیشی: "ئێمە سوپاسگوزاریی ھەر لایەنێک دەبین، کە بەرپرسیارێتیی ئاشکراکردنی چالاکییە تێکدەرانەکانی حیزبوڵڵا و ئەو لایەنانەش کە ئێران پاڵپشتیان دەکات، هه‌ڵبگرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "من دەڵێم ئێمە پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھەیە. لەم بابەتەدا پێزانینمان بۆ پاڵپشتییەکانیان هه‌یه".