هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كه‌ركووكیش ده‌گرێته‌وه
"سه‌دا شه‌ستی خه‌ڵكی كه‌ركووك بایۆمه‌ترییان كردووه"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ بۆ ئاگاداربوون له تۆماری ده‌نگده‌ران، شاندێكی كۆمسیۆنی باڵای عێراق سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی تۆماری ده‌نگده‌رانی له كه‌ركووك كرد و كۆمسیۆن له‌وباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له پارێزگای كه‌ركووكیش ده‌كرێت و تاوه‌كو ئێستاش 60% خه‌ڵكی كه‌ركووك بایۆمه‌تریان كردووه".
رزگار حاجی حه‌مه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی عێراق به كوردستان 24ی راگه‌یاند: "رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی بایۆمه‌ترییان كردووه 60% و ده‌مانه‌وێ ئه‌و رێژه‌یه زیاد بكه‌ین، چونكه كه‌ركووك بۆ یه‌كه‌م جاره له دوای ساڵی 2005، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی به گوێره‌ی یاسای ژماره 12ـی ساڵی 2018 تێدا ئه‌نجام ده‌درێت".