ئهمڕۆ پردی دەربەندی رانیە دادهخرێت
هاتووچۆی هەموو جۆرە ئوتۆمبێلێک لەسەر پردی دەربەند قەدەغە دەکرێت
K24 – رانیه:
بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی راپەڕین شۆفێرانی ئاگادار كردهوه، كه لهمهودوا رۆژانی ههینی پردی دهربهندی رانیه دادهخرێت.
لە بڵاو کراوەیەکدا بەڕێوبەرایەتی ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە لە پێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان و دوور کەوتنەوە لەهەر مەترسی و رووداوی نەخوازراو ئاگادارتان دەکەینەوە، هاتووچۆی هەموو جۆرە ئوتۆمبێلێک لەسەر پردی دەربەند قەدەغە دەکرێت، ئەوە بڕیارێکی ناچارییە بۆسەلامەتی ئێوەیە.
پێشتر بەختیار ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی راپەڕین بە کوردستان24ی راگەیاندبوو پردی دەربەند توانای هەڵگرتنی 30 تهن قورسایی هەیە، بەڵام لە رۆژانی هەینی بەهۆی قەرەباڵغی ناوچەی گەشتیاری دەربەند و ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێل لەسەریەوە تێپەڕدەبن، ئەو قورساییە بۆ دوو ئەوەندە و زیاتریش بەرز دەبێتەوە بۆیە مەترسی دروست دەکات.
دەربەندی رانیە ناوچەیەکی گەشتیارییە و رۆژانی پشوو دەیان هەزار گەشتیار رووی تێدەکەن.
پردی دەربەند هەردوو ناوچەی رانیە و بنگرد پێکەوە دەبەستێتەوە و رۆژانی گەشت و سەیران هەزاران ئۆتۆمبێل هاتوچۆی لێوە دەکەن.