"وازهێنان له كۆمه‌ڵی ئیسلامی" به‌رده‌وامه
"وەک پشگیری بۆ هەر سێ سەرکردایەتی و کارگێران و ئەندامانی ئەمرۆ دەست لەکارکێشانەوەی خۆمان ڕادەگەیێنین"

K24 - هه‌ولێر:
نزیكه‌ی 27 ئه‌ندامی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی خه‌بات له سنووری مه‌ڵبه‌ندی 11ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، وازهێنانی خۆیان له‌و حزبه راگه‌یاند.
به گوێره‌ی نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان 24 نێردراوه ، ئه‌و 27 ئه‌ندامه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، "له هه‌نگاوه‌كانی حزب به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆ نائومێدبوونه".
پێشتریش سێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ وازهێنانی خۆیان له‌و حزبه راگه‌یاند و ئه‌و 27 ئه‌ندامه‌ی كه ئه‌مڕۆ وازهێنانی خۆیان راگه‌یاندووه، پشتگیری ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه ده‌كه‌ن و له نامه‌كه‌یاندا نووسیویانه: "ئێمە وەک پشگیری بۆ هەر سێ سەرکردایەتی و کارگێران و ئەندامانی ئەمرۆ دەست لەکارکێشانەوەی خۆمان ڕادەگەیێنین، پێمانوایە لەئێستادا بەداخەوە ئەو باڵ و گروپە ژینگەیەکیان بۆ کارکردنی ئەندامانی دڵسۆز لە ناو کۆمەڵی ئیسلامی نەهێشتۆتەوە و حزب یان بەئاڕاستەیەکی خراپ دابردوە".
هه‌فته‌ی رابردووش، هه‌ریه‌ك له سەلیم كۆیی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی ناوەندی پەیوەندیەكانی كۆمەڵ، سەعید هەركی ئەندامی سەركردایەتی ولێپرسراوی مەڵبەندی (11)ی دەوروبەری هەولێر و ئیسماعیل رەسول ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی (3)ی هەولێر، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌و حزبه راگه‌یاند.
ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆكاری وازهێنانیان باسیان گه‌ڕاندبۆوه بۆ "نەبوونی پرۆژەیەكی سیاسی گشتگیر بەجۆرێك خزمەتی گشت چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردی بكات بێ جیاكاری" لە نێوان تاكەكانی و جێبەجێنەكردنی ئەو "بنەما پیرۆزانەی ئیسلام كە بانگەشەی بۆ دەكرێت لەناو حیزب".
ده‌قی نامه‌ی وزاهێنانی ئه‌و 27 ئه‌ندامه:
"بابەت / نامەی وازهێنان
ئێمەی ئەندامانی کۆمەڵ لە ناحیەی ڕزگاری و ناحیەی کەورگۆسک کەژمارەمان (27) ئەندامە سەر بە ئەنجومەنی خەباتین لە سنوری مەڵبەندی (11)ی دەوروبەر، دوای نائومێدبونمان لەهەنگاوەکانی حزب بەئاڕاستەی چارەسەری کێشەکانی ناوخۆ، هەروەها ئێمە وەک پشگیری بۆ هەر سێ سەرکردایەتی و کارگێران و ئەندامانی ئەمرۆ دەست لەکارکێشانەوەی خۆمان ڕادەگەیێنین، پێمان وایە لەئێستادا بەداخەوە ئەو باڵ و گروپە ژینگەیەکیان بۆ کارکردنی ئەندامانی دڵسۆز لە ناو کۆمەڵی ئیسلامی نەهێشتۆتەوە و حزب یان بەئاڕاستەیەکی خراپ دابردوە، هەمان دەردەکانی سەردەمی بزوتنەوە پەیدابۆتەوە بەبێ ئەوەی سەرکردایەتی دەست بۆ هیچ دەرمانێکی چارەسەر ببات، بۆیە ئێمە لەئەمڕۆوە 26/4/2019 دەست لەکارکێشانەوەی خۆمان لەکۆمەڵ ڕادەگەیەنین.".
ئ. م