كۆمسیۆن په‌یامێك ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ته‌میمی: ئەگەر کارتی دەنگدانتان نەبێت مافی ده‌نگدانتان نییه‌

K24 - هه‌ولێر:

کەریم تەمیمی، بڕیاردەری ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هیچ دەنگدەرێک بۆی نییە دەنگبدات، ئەگەر کارتی دەنگدانی نەبێت". داواشی  لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی کرد، سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن و ناوەکانیان بدۆزنەوە و کارتەکانیان وەربگرنەوە.

ته‌میمی ده‌ڵێت: "ئەو ئاوارانەی لە هەرێمی کوردستان دەژین هاوشێوەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانی دەنگدان دەبێت سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن".

کەریم تەمیمی، بڕیاردەری ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق گووتی: "هیچ دەنگدەرێک بۆی نییە دەنگبدات، ئەگەر کارتی دەنگدانی نەبێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بچنە بنکەکانی دەنگدان، هەروەها ئەو ئاوارانەی لە هەرێمی کوردستان دەژین هاوشێوەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانی دەنگدان دەبێت سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن. جارێکی دیکە جەخت لەسەر پرسی دەنگدانی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، بۆ ئەم مەبەستەش بنکەی ناوونووسینی کاتیمان بۆ کردوونەتەوە و چەند بڕیارێکیش لەو بارەیەوە دەردەکەین".