فەرمانی گرتن بۆ ژمارەیەك راوچیی ماسی ده‌رده‌چێت
وه‌رزی قه‌ده‌غه‌كردنی راوه ماسییه

K24 - راپەڕین:
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین جەخت لەوە دەکاتەوە، وەرزی قەدەغەکردنی راوی ماسی تاکو ناوەڕاستی مانگی شەش بەردەوام دەبێت، بۆیه تا ئەو کاتە هەر کەس و لایەنێك ماسی راو بكات، سزای یاسایی دەدەن.
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین لە راگەیەنراوێکدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، تیمە گەڕۆکەكانیان لەسەر دەریاچەی دوکان (قەرەن ئاغا) توانیان سەرپێچیکارێك دەستگیر بکەن، کە به تۆڕ خەریکی راوی ماسی بوونە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌راپه‌تیی پۆلیسی دارستان و ژینگه دەڵێت: "دوای هەستنەکردن بە بەرپرسیاریەتی، سەرپێچیکارەکە هەستاوە بە ڕاوکردنی ژمارەیەکی زۆری ماسی، کە لە سەرەتای وەرزی گەرا دانانیاندا بوون".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روون كراوه‌ته‌وه، بە مەبەستی سزادانی یاسایی، پەڕاوی ڵێکۆڵینەوە بۆ راوچییه‌كه رێکخراوه و دواتر لەلایەن دادوەری لیکۆڵینەوەی رانیە، بڕیاری ڕاگرتنی سەرپێچیکارەکە درا.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دادوەر فەرمانی گرتنی بۆ ژمارەیەك کەسی دیكه دەرکردووە، کە لەو کاتەدا هاوکاری سەرپێچیکارەکە بوون لە راوکردنی ماسییەکاندا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، دادوه‌ر بڕیاری فڕۆشتنی ماسییەکانی بە شێوەی زیادکردنێکی ئاشکرا لە لایەن لیژنەی تایبەتەوە، داوه.
ئ. م