زه‌ریف: تره‌مپ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران ناكات
"فشاره‌كانیش شكست ده‌هێنن"

K24 - هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "سیاسه‌تی گوشار خستنه‌سه‌ر ئێران چاره‌نووسی شكسته و تره‌مپیش نایه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی گوتووه: "پێموایه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، نایه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكات، له هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش رایگه‌یاندبوو، نایه‌وێت ئه‌مه‌ریكا تووشی شه‌ڕێكی دیكه بكات".
زه‌ریف هه‌ندێك لایه‌نیشی تۆمه‌تبار كردووه، كه هه‌وڵی گۆڕینی رژێمی ئێران ده‌ده‌ن و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا راده‌كێشن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ئاشكرا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ سعوودیه، ئیسرائیل، ئیمارات و جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا راكێشاوه و ده‌ڵێت: "ده‌یانه‌وێت شه‌ڕ له‌نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵگیرسێنن".
ئه‌و قسانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پاش زیادكردنی گوشاره‌كانی واشنتنه بۆ سه‌ر تاران. چونكه هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌مه‌ریكا به‌خشینی ئه‌و هه‌شت وڵاته‌شی له كڕینی نه‌وتی ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه پێشتر رێگای پێدا بوون و رایگه‌یاند: "له رۆژی 2/5/2019 وه هه‌ر وڵاتێك نه‌وتی ئێران بكڕێت، رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه".