سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی سێ وڵاتی ئه‌وروپی ده‌كات
"گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی بۆ عێراق و بونیادنانه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانی ده‌بێت"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 29/4/2019 نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند: "رۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا ده‌كات".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به هۆڵه‌ندا ده‌ستپێده‌كات و دواتریش ده‌چێته ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاتانه كۆده‌بێته‌وه".
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "دیارترین ئه‌و پرسانه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و سێ وڵاته ئه‌وروپییه باسیان ده‌كات، په‌یوه‌سته به گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی بۆ عێراق و بونیادنانه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان".