هۆشداری ئاڵۆزبوونه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی له مووسڵ ده‌درێت
"دۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك ئاڵۆزه ناكرێت چیتر راستییه‌كان بشاردرێنه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
دوای زیاتر لە ساڵێك لە رزگارکردنی پارێزگای نەینەوا, بەشێك لە بەرپرسانی عێراق هۆشداری لە دووباره ئاڵۆزبوونەوەی ره‌وشی پارێزگاکە دەدەنەوە، پێشبینیش دەکەن جارێکی دیکە دۆخی ئەمنی پارێزگاکە تێکبچێتەوە و بە دووریشی نابینن جارێکی دیکە ناوچەکانی پارێزگاکە بکەونەوە ژێر دەستی چەکدارانی توندڕەو.
لەبەرامبەردا بەڕپرسانی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا تێکچوونی دۆخی ئەمنی پارێزگاکەیان و گەڕانەوەی چەکداران رەتدەکەنەوە.
له لێدوانێكیشدا بۆ كوردستان 24، ئەحمەد ئەلنامس, فه‌رمانده‌ی گشتی پۆلیسی فیدراڵ له نه‌ینه‌وا ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: دۆخی ئه‌منی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌وپه‌ڕی باشیدایه.
به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی ئه‌لنامس، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر سنوورێك بۆ ئه‌و سیاسه‌ته دانه‌نرێت كه ئێستا له سنووری پارێزگاكه په‌یڕه‌و دكرێت, دوور نییه جارێكی دیكه گروپه توندڕه‌وه‌كان سه‌رهه‌ده‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت شانه نووستووه‌كانی داعش.
له‌مباره‌یه‌وه سەیدو چەتو, سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ كوردستان 24 دووپاتیده‌كاته‌وه، ئێستا نه‌ینه‌وا له دۆخێك‌دا گوزه‌ر ده‌كات، كه پێویست به شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان ناكات و ده‌بێت هه‌موو شتێك به ئاشكرا بگوترێت، چونكه شانه نووستووه‌كانی داعش له ناوچه‌كانی نێوان مووسڵ و پارێزگای ئه‌نبار و ئه‌و ناوچانه ماون كه پێشتر داگیری كردبوون.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، داوامان له حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كێوماڵێكی مه‌یدانی فراوان له‌و ناوچه‌یه بكه‌ن، كه به ناوچه‌ی جه‌زیره ناوده‌برێت، چونكه پێده‌چێت ئه‌و چه‌كدارانه‌ی دزه ده‌كه‌نه ناو شاری مووسڵ و شاره‌كانی دیكه، له‌و ناوچانه‌وه بێن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی تێكچوونی دۆخی ئه‌منی له سنووری ئه‌و پارێزگایه، هاشم بریفكانی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: هاتنی خۆكوژێك بۆ گه‌ڕه‌كی "حی إنتصار"ی شاری مووسڵ به‌ر له دوو رۆژ، هه‌ستیاری دۆخه‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و شاره له‌بری ئه‌وه‌ی گرنگی به پاراستنی ئاسایشی پارێزگاكه بده‌ن، زیاتر سه‌رقاڵی كاروباری ئیدارین و لایه‌نی ئه‌منییان فه‌رامۆش كردووه، بۆیه به‌هۆی ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه، پێشبینی ده‌كرێت چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان دووباره ده‌ست به چالاكییه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه، لێره و له‌وێ هه‌واڵی چالاكبوونه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان و شانه نووستووه‌كانی داعش له نه‌ینه‌وا بڵاوده‌بنه‌وه، چه‌ندین ته‌قینه‌وه و كرده‌وه‌ی توندڕه‌ویش له‌و پارێزگایه ئه‌نجامدراون.
H.B