به ڤیدیۆ.. كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كرێنێك له واشنتن گیانله‌ده‌ستدانی چوار كه‌سی لێكه‌وته‌وه
ژن و پیاوێك و كۆرپه چوار مانگه‌كه‌یان، به هۆی رووداوه‌كه‌وه بریندار بوون
K24 – واشنتن:
له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كرێنێك له باڵه‌خانه‌یه‌كدا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، كه دوانیان له ناو ئۆتۆمبێلێكی سه‌ر شه‌قامێكدا بوون.
جگه له گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سانه، ژن و پیاوێك و كۆرپه چوار مانگه‌كه‌یان، به هۆی رووداوه‌كه‌وه بریندار بوون و گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ئەم رووداوە رۆژی شەممەی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه روویداوه و باڵەخانە تازەكەش بۆ كۆمپانیای گوگڵ لە شاری سیاتڵی پایتەختی ویلایەتی واشنتۆن لە باكووری ئەمەریكا درووست دەكرێت.
پۆلیس تا ئێستا لێكۆڵینەوە دەكات بۆ زانینی هۆكاری كەوتنەخوارەوەی كرێنه‌كه.